پایتەخت

ڕۆژنامەنووسێکی فەڵەستینی بە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران

ڕۆژنامەنووسێکی فەڵەستینی بە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران
کورتە

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیک بۆ سەر غەززە بۆ زیاتر لە 100 کەس بەرز بوویەوە

بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕۆژنامەنووسێکی دیەکی فەڵەستینیی کوژرا و بەمەش تا ئیستا 256 ڕۆژنامەنووس لەم کەرتە کوژران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای حکومەت لە غەززە ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووسێکی گەنج بە ناوی (محەممەد ئەل مونیراوی) کە بۆ ڕۆژنامەی فەلەستین کاری دەکرد، لە ئەنجامی بۆردوومانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەمپی نەسیڕاتی لە ناوچەی ئەل سافنی غەززە خۆی و هاوژینەکەی کوژران.

ئەمە لە کاتێکدایە، درەنگانی شەوی ڕابردوو 28-10-2025، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی شەڕ لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند ناوچەی شارەکانی غەززە، خانیونس، رەفەح و دێرلبەلەح لە کەرتی غەززە.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، زیاتر لە 100 هاووڵاتیی فەڵەستینی کە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەت بوون، کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەبیانووی کوژرانی سەربازێكی سووپاکەیانە، کە لەلایەن قەسسام (باڵی سەربازیی حەماس) لە شاری رەفەحی باشووری کەرتی غەززە هێرشیان کردبووەوە سەر خاڵێکی سوپای ئیسرائیل و لە ئەنجامی تەقەی مووشەکی RPG و هێرشی قەناس بەدەستەوە لە گەڕەکی "ئەلجوناینا"، سەربازە ئیسرائیلییەکە کوژراوە، کە یەدەگێکی تەمەن 37 ساڵ بووە و وەک بەڕێوەبەری ئامێرە قورسەکان کاری کردووە.

هاوکات لەسەرەتای جەنگی غەزەوە تا ئێستا 256 ڕۆژنامەنووس لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل کوژراون.

29 تشرینی یەکەم 2025 14:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025