ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
لە پارێزگایەکی هەرێم ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" ڕۆژێک کرا بە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە بەڕێوەچوونی “فێستیڤاڵی هەنار و پایز” و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لەو بۆنە گرنگەدا کارا بە پشوو.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پشووەکە لەسەر بڕیاری نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە دراوە و سبەینێ پینجشەممە لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکانی سنووری پارێزگاکە دەگرێتە.
هاوکات ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تا بەشداری لەم چالاکییە کلتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن.