ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بۆ وەرگرتنی بەشە نەوت دروستکراوە
 
                
            
        لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی گەرمیان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا
لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی گەرمیان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا، جیاواز لە ناوچەکانی دیکە ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بۆ پڕۆسەکە دروستکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، له قۆناغى یهكهمدا دهستیان به دابهشكردنى نهوت له ناوچه شاخاوییهكان كردووه سەرەتا له ناحیهى مهیدان دواتر له ناحیهكانى شێخ تهویل و باوهنور دەستیپێکردووە و ئێستاش لە قەزای لهکەلار، قەزای ڕزگاری و قەزای کفری و ناحیە و گوندەکانی دەوروبەری دەستپێکرد.
بەگووتەی یادگار فەتاح، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 41 هەزار و 800 خێزان سوودمەند دەبن، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 104 هەزارە و بەهۆی ئەوەی بەشێک لە گەڕەکەکانی ئیدارەی گەرمیان تانکەریان بۆ ناچێت، دابەشکردنەکە لە بەنزینخانەکانەوە دەبێت.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان دووپاتیکردەوە، وەرگرتنی بەشە نەوت تهنیا پێویستى به فۆرمى خۆراكه بۆ ئهوهى حاڵهتى دوباره نهبێت ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دروست کردووە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو بەڕێوەبەرە گووتی: "کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ کۆتایی هاتنی دابەشکردنی نەوت، بەڵکو تا یەک خێزان مابێتەوە بەردەوام دەبین".
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        