پایتەخت

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر ڕادەگەیەندرێت

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر ڕادەگەیەندرێت
کورتە

کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت

کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر ڕابگەیەندرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لە سەرەتای مانگی 11 قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر کۆتایی بەکارەکانی دەهێندرێت و ڕادەگەیەندرێت.

 

ئاری ئەحمەد ڕوونیکردەوە، لە دوای قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر بۆ ئەوەی پڕۆژەکە ببەسترێتەو بە هێڵەکانی ئاوی شارۆچکەکانی دەوروبەری هەولێر تا مانگی 2ـی ساڵی ئایندە کاری تێدا دەکرێت.

 

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، بۆ ساڵی ئایندە هیچ کێشە و گرفتی ئاو لە هەولێر نامێنێت و پڕۆژەکە بۆ 30 ساڵ کیشەی کەمئاوی هەولێر چارەسەر دەکات.

 

لە ڕۆژی 8ـی 9ـی 2024، سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی، به‌ردی بناخه‌ی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێری دانا.

 

لە 20ـی 7ـی ئەمساڵدا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری هەولێر ڕاگەیەندرا و کێشەی کەمئاوی گەڕەکەکانی هەشتی حەسارۆک، بنەسڵاوە، دارەتوو، قەتەوی، باغلومنارە و ژیان، گەڕەکەکانی سنووری شارەوانیی چوار، پێنج و شەشی چارەسەر کرد.

28 تشرینی یەکەم 2025 21:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025