وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر دابەشکردنی زەوی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
 
                
            
        وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ناوی لیستی دەرچووانی پێشمەرگه بۆ دابەشکردنی زەوی ئاگاداری هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو 7 وەجبەی ناوی سوودمەندبوانی هێزی پێشمەرگە لە وەرگرتنی زەوی ڕاگەیەندرابوو، ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی ناوی سودمەندبووانی سەنتەری هەولێر بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکراکرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، ناوی لیستی دەرچووانی پێشمەرگه لە دابەشکردنی زەوی بە نوسراوی فەرمی ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ناوەکان لە ڕێگەی نوێنەرەکان بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن بۆ بەدواداچوونی ناوەکانی خۆیان سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە، یاخود سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن لە کاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        