لە هەڵەبجە دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات
 
                
            
        بڕیارە سبەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە سەنتەری شاری هەڵەبجە دەستپێبکات
بڕیارە سبەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە سەنتەری شاری هەڵەبجە دەستپێبکات، قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی بەشە نەوت جەخت لە پێویستی کارتی زیرەکی نەوت دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا ئاشکرای دەکات، سبەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات، دابەشکردن بەردەوام دەبێت تا تەواوی هاووڵاتییان بەشە نەوتی خۆیان وەردەگرن.
بەگوێرەی ئاگادارییەکەی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، هەرهاووڵاتییەک لە گەڕەکی خۆی نەوتی پێدەدرێت، سەرەتا لە گەڕەکی شارەوانی دەستپێدەکات و تەنیا کارتی زیرەکی نەوت پێویستە.
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ئاشکرای دەکات، هەر هاووڵاتییەک بڕی 104,000 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت لە بەرامبەر 200 لیتر و بە ئامێری عەداد دابەش دەکرێت.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        