هێزەکەی ئەژی ئەمین 3 کارمەندی کۆماندۆی یەکێتییان ڕفاند
 
                
            
        له پێشهاتێكی نوێی سیاسی و ئه‌منیدا هێزێكی ئه‌ژی ئه‌مین 3 كارمه‌ندی هێزه‌كانی كۆماندۆی یه‌كێتی ده‌رفێنێت
له پێشهاتێكی نوێی سیاسی و ئه‌منیدا هێزێكی ئه‌ژی ئه‌مین 3 كارمه‌ندی هێزه‌كانی كۆماندۆی یه‌كێتی به تۆمه‌تی تیرۆركردنی منداڵه‌كانی ئه‌ژی ئه‌مین ده‌رفێنێت.
پایته‌خت میدیا له‌ڕێگه‌ی به‌دواداچوونه‌كانییه‌وه و له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت زانیویه‌تی هێزه‌كه‌ی ئه‌ژی ئه‌مین، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ و له پارێزگای سلێمانیش هه‌ڵساون به ڕفاندنی 3 كارمه‌ندی هێزه‌كانی كۆماندۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه بۆ پایته‌خت پشتڕاستیكرده‌وه، هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و 3 كارمه‌نده‌ی كۆماندۆی یه‌كێتی ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌وڵی ڕفاندن و تیرۆركردنی ڕاسته‌وخۆی كوڕ و كچه بچووكه‌ی ئه‌ژی ئه‌مینیان داوه.
پایته‌خت له‌ڕێی به‌دواداچوونه‌كانییه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه، كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی لە هێزەکانی دژە تیرۆر و کۆماندۆی یەکێتی كه به‌شدار بوونه له ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زار و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌ندامانی به‌ره‌ی گه‌لیان له هۆتێل لاله‌زار داوه و كه‌لوپه‌ل و ماڵه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و كه‌ناڵه‌كه‌یان تاڵانكردووه له‌ژێر چاودێری چڕدانه و سه‌رجه‌میان ناسراونه‌ته‌وه و زانراون كه كێن.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        