پایتەخت

سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی پۆلیسێکی سلێمانی دەرکرا

سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی پۆلیسێکی سلێمانی دەرکرا
کورتە

دوای ساڵێک لە کوژرانی ڕزگار ئەحمەد حەسەن تاوانباران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا

سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی ئەو پۆلیسەی سلێمانی دەرکرا کە سەرەتای ساڵی رابردوو لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کوژرا.

ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دادگەی تاوانەكانی 3ـی سلێمانییەوە سزای لەسێدارەدان بەسەر بکوژانی رزگار ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە، كارمەندی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەپاند.

ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە، پار ساڵ لە رێکەوتی 21-1-2024، كارمەندێکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ناوی (رزگار ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە)، لە کاتی ئەرکدا لەلایەن دوو کەسەوە تەقەی لێکرا کوژرا.

رزگار ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە لەساڵی 1980 لە گوندی بنەكەی سەر بەناحیەی قادركەرەم لەناوچەی زەنگەنە لە گەرمیان لەدایك بووە و بۆ ماوەی 11 ساڵ لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی کاری کرد.

27 تشرینی یەکەم 2025 13:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025