سایلۆی سلێمانی چەکی پارەی بەشێکی دیکەی جووتیاران دابەش دەکات
 
                
            
        وادەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم ئاشکرا کرا
سایلۆی سلێمانی داوا لە بەشێک لە جووتیاران دەکات سەردانیان بکەن و چەکی پارەی گەنمەکانیان وەربگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا داوای لەو جووتیارانە کرد، کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەست کردووە و ڕایگەیاندووە، سبەی سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی سایلۆی سلێمانی، ئەو جووتیارانەی بانگهێشت کراون، ئەوانەن کە ژمارەی پسوڵەکانیان (مستند) لە نێوان 736 بۆ 839 ـدایە، هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەم بەشە پارەیە تەنیا بەشی ئەو ژمارانە دەکات و داوای کردووە ئەو جووتیارانەی ژمارەی پسوڵەکانیان لە دەرەوەی ئەم بازنەیەدایە، سەردانیان نەکەن.
مەرجەکانی وەرگرتنی چەک:
1. پێویستە جووتیارەکە خۆی ئامادەبێت، یان کەسێک کە وەکالەتی فەرمیی پێ بێت.
2. پێویستە وەرگری چەک کارتی نیشتمانیی پێ بێت.
3. ئەم قۆناغە تەنیا ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە بڕی گەنمەکەیان 50 تۆن و کەمترە، ئەمەش لەسەر بڕیاری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە بەغدایە.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        