پایتەخت

وادەی دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراک ئاشکراکرا

وادەی دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراک ئاشکراکرا
کورتە

لەسەر دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراک بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر زانیاری نوێی ئاشکرا کرد

بڕیارە سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت و بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر وادەی دابەشکردنەکە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە بەغداوە بڕیار دەرچووە بۆ دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراک هەموو ماددەکان لە نێو کۆگاکاندا ئامادەن، لە بەیانیەوە پارە لە بریکارەکان وەردەگرن.

بەگووتەی دلێر عەبدولواحید، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست بە دانەوەی لیستی خۆراک بە بریکارەکان دەکەن و لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

ماددەکانی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراک پێکدێن لە: 1 لیتر رۆنی شل، 1 قوتوو ئاوی تەماتە، 3 کیلۆ برنج، 1 کیلۆ شەکر، نیو کیلۆ نیسک و نیو کیلۆ لەتکە نۆک.

26 تشرینی یەکەم 2025 13:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025