مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان حەرامکرا
 
                
            
        یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدان "حەرام" دەکات
لەساتەوەختی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدان "حەرام" دەکات.
ئەمڕۆ شەممە د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان کارێکی نادروستەو پێچەوانەی شەریعەتە بەهۆی ئەوەی دەنگ ئاماژەیە بە ئیرادەو ئازادی تاکە کەسی، ئەم جۆرە مامەڵانە کاردانەوەی نەرێنی لێدەکەوێتەوە.
بەگووتەی د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وەک یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدان بە حەرام ناوەزەند دەکەن، بە کارێکی باش داینانێت.
لە درێژەی قسەکانیدا د.عەبدوڵڵا شێرکاوەیی باسی لەوەکرد، ناکرێت کەسانێک کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە بکەن، گرنگە بە ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن.
گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی دەنگدەران دەکات، بە هێمنانە بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستووری و یاساییەکانتان لە عێراق.
لەمبارەیەوە كۆمهڵهى فیقهى عێراق ڕایگەیاند، كڕین و فرۆشتنى كارتى دهنگدان حهرامە و ئەوەی پارەکەش وەردەگرێت و لەو نێوانەدایە بەشدارن لە تاوانەکە.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        