پایتەخت

لە رانیە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات

لە رانیە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات
کورتە

لە ژمارەیەک گەڕەکی قەزای ڕانیە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت

لە ژمارەیەک گەڕەکی قەزای ڕانیە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت، کە بەیەکێک لە ناوچە شاخاواییەکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت.

 

ئەمڕۆ هەینی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە گەرەکی (ڕۆژستی، بیتوێن ستی، ڕانیەی نوێ، دابان، تیتۆکە، ماردین، کۆدۆ، ئازادی، داستان، کارۆخ و شارەوانی) بە بڕی 40 تانکەر لەلایەن لێژنەی سوتەمەنی دەستپێدەکات.

 

بۆ دڵنیابوونەوە لە وەرگرتنەوەی کارتی نەوت قائمقامیەتی قەزای ڕانیە جەخت لەوەدەکاتەوە، پێویستە هاووڵاتییان سەردانی بریکارەکانی خۆیان بکەن هەر کەسێک کارتی نەوتی بەسەرچووبێت ئامێرەکە ناتوانێت قبوڵی بکات.

 

لە ئاگادارییەکەی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە بۆ هاووڵاتییان ڕوونیدەکاتەوە، لە کاتی بەسەرچوونی کارتی نەوت پێویستە سەردانی دارایی ڕانیە بکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات کارتەکانیان بۆ کارا بکرێت.

24 تشرینی یەکەم 2025 21:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025