بە رووداوێکی هاتووچۆ 7 کەس بە سەختی برینداربوون
 
                
            
        کەمێک پێش ئێستا، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی ڕوویدا
کەمێک پێش ئێستا، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی ڕوویدا و بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی زانیاری نوێ بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ هەینی سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، 20 خولەک پێش ئێستا لای حەمامەکەی چوارباغی شاری سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕێکی سێ تایە ڕوویدا.
بەگووتەی سامان نادر، لە ڕووداوەکەدا 7 سەرنشینی ماتۆڕەکە بەسەختی بریندارن و 4 کەسیان منداڵن و یەکێکیشیان گیانی لەدەستداوە.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        