مەترسی لەسەر گیان و ماڵی هاووڵاتییان لادرا
 
                
            
        لە هەڵمەتێکی سەرتاسەری پاککردنەوەی ڕێڕەوەکانی باران مەترسی لەسەر گیان و ماڵی هاووڵاتییانی دیبەگە لادرا
لە هەڵمەتێکی سەرتاسەری پاککردنەوەی ڕێڕەوەکانی باران مەترسی لەسەر گیان و ماڵی هاووڵاتییانی دیبەگە لادرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی دیبەگە ژمارەیەک ڕێرەوی ئاو هەبوو گرفتی بۆ هاتووچۆکردن، مەترسی لەسەر گیان و ماڵی هاووڵاتییان دروست کردبوو.
مەریوان حاکم هادی گووتی: " بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان لە هەڵمەتێکی فراوانی سەرتاسەری هەموو ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە پاککردنەوە هەبوو چارەسەرکرا".
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        