پایتەخت

3 سەرۆکایەتی شارەوانی بەسەریەکەوە زەوی دابەش دەکەن

3 سەرۆکایەتی شارەوانی بەسەریەکەوە زەوی دابەش دەکەن
کورتە

بڕیارە لە سنووری 3 سەرۆکایەتی شارەوانی بەسەریەکەوە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی دابەش بکرێت

بڕیارە لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوە، دارەتوو و کەسنەزان بەسەریەکەوە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی دابەش بکرێت.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بە رێژەی %90 کارەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی، سەربازی و خانەنشین لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوە، دارەتوو و کەسنەزان تەواو بووە.

 

زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ڕێکارەکان کۆتایی هاتوون و چاوەڕوانی پەسەندکردنی نەخشەی زەوی دەکەن، زیاتر لە 5 هەزار فەرمانبەران سوودمەند دەبن.

 

سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە ڕاشیگەیاند، نزیکەی 6 هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی ئامادەکراون و زەوییەکان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی بنەسڵاوەن.

 

ڕەوەند قادر، سەرۆکی شارەوانی دارەتوو بە پایتەخت میدیای راگەیاند، نزیکەی 3 هەزار 880 ناو کاری وردبینیان بۆ کراوە، نزیکەی 770 ناو بەدروستی و نادروستی سوودمەندی وەرگرتنی زەوین.

 

بەگووتەی ڕەوەند قادر، زەوییەکان لە نێو گەڕەکی ژین، بەشێکیان لە هەزاری و دووهەزاری، بەشێکی دیکەشیان لە سێ هەزاری و چوار هەزاری و بەشەکانی دیکەش دەکەوێتە شەقامی 150مەتری.

 

سەرۆکی شارەوانی دارەتوو گووتی: "خزمەتگوزاری دەگاتە شوێنەکان و بەگوێرەی قسەی هاووڵاتییان نرخی زەوییەکان گرانبەهان، پشکی شێر لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانییەکان هەولێر بەر دارەتوو کەوتووە".

23 تشرینی یەکەم 2025 17:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025