سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر پایته‌خت میدیا ده‌كات

هێزەکانی یەکێتی سەرەڕای هێرشکردنە سەر پایتەخت میدیا ئازاری دانیشتووانی گەڕەکەکەشیان داوە
سه‌نته‌ری میترۆ به نیگه‌رانییه‌وه باسی هێرشكردنه سه‌ر په‌یامنێری پایته‌خت میدیا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ده‌كات و له بڵاوكراوه‌یه‌كدا به توندی ئیدانه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماردانه ده‌كات.
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هێرشییان كرده سه‌ر پێشكه‌وت خه‌لیل، په‌یامنێری پایته‌خت میدیا و ئه‌مه‌ش له میانه‌ی ڕووماڵكردنی گواستنەوەی کێشەی هاووڵاتییان لەکەمی خزمەتگوزاری و پیسبوونی ئاو لە گوندی گۆپاڵەی سەر بە ناحیەی بازیان، كه‌لوپه‌له ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی پایته‌ختت میدیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و په‌لاماری پایته‌خت درا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ بڵاویكرده‌وه، ئیدانەی مامەڵەی هێزی ئەمنی شارۆچکەی بەردەقارەمان لەگەڵ خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین دەست بە جێ لێپێچینەوە لە بکەرانی ئەم کارە بکرێت، لە سزا دەربازییان نەبێت.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراو:
هێرش دەکرێتە سەر تیمی ئاڤا میدیا و پایتەخت میدیا
سەنتەری میترۆ ئیدانەی مامەڵەی هێزی ئەمنی شارۆچکەی بەردەقارەمان لەگەڵ خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسانی پایتەخت میدیا و ئاڤا میدیا دەکات، داوا دەکات دەست بە جێ لێپێچینەوە لە بکەرانی ئەم کارە بکرێت، لە سزا دەربازییان نەبێت.
ئەمڕۆ، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە کاتی ڕووماڵکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتوانی گوندی گۆپاڵە سەر بە ناحیەی بازیان بەهۆی تێکەڵ بوونی ئاوی خواردنەوەیان بە ئاوەڕۆ، لەلایەن هێزی ئەمنی بەردەقارەمانەوە هێرش دەکرێتە سەر دوو تیمی میدیایی کە پێکهاتبوون لە، (پێشکەوت خەلیل حسێن، پەیامنێری پایتەخت میدیا) و (ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا، محەمەد سەعید ئەحمەد، کامێرامانی ئاڤا میدیا، ڕاستی فازیل، شۆفێری ئاڤا میدیا). لەو هێرشەدا، کامێرامانی ئاڤا میدیا، (محەمەد سەعید ئەحمەد) ئازار بە قۆڵی دەگات.
بە پێی لێداونی ئەو دوو تیمە بۆ میترۆ هێزەکە تەنها بە هێرشکردنە سەر تیمەکانیان نەوەستاوە و لەگەڵ دانیشتووانە گردبووەوەکەش ڕووبەڕووبوونەتەوە و ئازاریان داون.
لە پاش هێرشکردنە سەر تیمی هەردوو میدیاکە، دەست بەسەر موبایل و کەلوپەلی ڕۆژنامەوانییان دەگیرێت و پێیان دەڵێن کە بچنەوە لە بنکەی ئاسایشی باینجان وەری بگرنەوە. پاش چوونیان بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلەکانیان، ١ کاتژمێر کارمەندانی هەردوو تیمەکە ڕادەگیرێن و ڕێگرییان لێ دەکرێت بچنە دەرەوە یاخود موبایل بەکاربهێنن و کەسێک چاودێرییان دەکات.
سەنتەری میترۆ ئیدانەی مامەڵەی هێزی ئەمنی بەردەقارەمان لەگەڵ خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسانی ئاڤا میدیا و پایتەخت میدیا دەکات، داوا دەکات دەست بە جێ لێپێچینەوە لە بکەرانی ئەم کارە بکرێت، دەربازیان نەبێ لە سزا.