بڕیاردرا بە نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانی گەورەی هەولێر
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر و بەشێوەی نەختینەیی پارەی بۆ تەرخانکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی له ڕوانگهی ئەوەی گۆڕستانی گەورە بهشێكه له مێژووی دێرینی پایتەختی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی بڕی820 ملیۆن و 709 هەزار دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر.
گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر، كە كەوتۆتە ناوجەرگەی بازاڕ و دامێنی قەلات و تەنیشت بازاڕەكانی شێخەڵڵا و نیشتیمان.
پارێزگای هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە، گۆڕاستانی گەورە بەیەکێك لە كۆنترین و ناودارترین گۆڕستانەكانی شاری هەولێر هەژمار دەکرێت و بووەتە بەشێك له مێژووی دێرینی شارەكە