یەکەم جارە نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە کەرتی حکومی ئەنجام بدرێت

لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمین جارە نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدرێت
لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمین جارە نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پێشووتر نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانە حکومییەکان ئەنجام دەدرا بەڵام ئەوەی ئێستا یەکەمین جارە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانەیەکی حکومی تایبەت بە تووشبوانی شێرپەنجە نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، بێ بەرامبەر سەرجەم نەشتەرگەرییەکان لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک دەکرێت.
لە درێژەی قەسەکانیدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەمەودوا ڕۆژانە و هەفتانە نەشتەرگەرییەکان ئەنجام دەدرێت.