بڕیاری دانانی کامێر لە پاسی قوتابییان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیاری دانانی کامێرا و چی پی ئێس لە نێو پاسی قوتابییان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
بڕیاری دانانی کامێرا و چی پی ئێس لە نێو پاسی قوتابییان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا کە تایبەت بوو بەگەرخستنی سیستمی دانانی کامێرا و چی پی ئێس بۆ نێو ئەو ئوتومبێلانەی کە قوتابیان هاتووچۆ پێدەکەن.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ڕێنمایی یاساییان بۆ ئەو کۆمپانیا و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکردووە کە بەشدار دەبن لە گواستنەوەی قوتابییان.
پەروەردەی سلێمانی جەخت لەوەدەکاتەوە، پێویستە کۆمپانیاکان بە زووترین کات کارە یاساییەکان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی پرۆژەی دانانی کامێرا و چی پی ئێس لە نێو ئەو ئوتومبێلانەی کە قوتابیان هاتووچۆ پێدەکەن بکەوێتە کار.