دۆناڵد ترەمپ بۆ بەرپاکردنی ئاشتی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرۆکی ئەمریکا نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
سەرۆکی ئەمریکا نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات، تیاییدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەرپاکردنی ئاشتی دووپات دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شه‌وى ڕابردوو، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى لە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
دۆناڵد ترەمپ تيايدا سوپاسى نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی ده‌كاته‌وه، وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى، سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
له كۆتاييى نامه‌كه‌ی دۆناڵد تەرمپ، سەرۆکی ئەمریکا هاتووە، وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت.