6 ڕۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، لە رۆژی 06.11.2025 تاکوو 11.11.2025 دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەبێتە پشووی فەرمی
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بڕیاریدا بۆ بەکارهێنانی ناوەندەکانی خوێندن لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 6 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕابگەیەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی کارئاسانی لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاردرا ئەو ناوەندانەی خوێندن کە دەبنە بنکەی هەڵبژاردن لە ڕۆژی 6ـی 11ـی 2025 دەدرێنە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان.
بەگووتەی ئالان حەمە سەعید، لە 6ـی 11ـی 2025 تاوەکو 11ـی 11ـی 2025، دەوامی گشتی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی و ناوەندەکانی ناحکومی نێودەوڵەتیی دەبێتە پشوو.
وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی چوارشەممە 12ـی 11ـی 2025، دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حوکمی و ناحکومی دەستپێدەکاتەوە.
لە درێژەی نووسراوەکەی ئالان حەمە سەعید هاتووە، ئەو قوتابخانانەی کە دەبنە بنکەی هەڵبژاردن دەتوانن وانەی یەکەم لە ڕۆژی چوارشەممە 12ـی 11ـی 2025، نەخوێنن بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ دەستپێکردنەوەی وانەی دووەم.