پایتەخت

ڕۆژی دەنگدان هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت؟

ڕۆژی دەنگدان هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت؟
کورتە

عێراق لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژی دەنگدان بڕیاری دا

بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەڵبژاردن ڕایانگەیاندووە، لە ڕۆژی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق هیچ قەدەغەیەکی هاتووچۆ نابێت و ڕێگاکانیش هیچ بەربەستێکیان بۆ دانانرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قەیس محەممەداوی سەرۆکی لێژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراقدا، هاتووچۆی سەرجەم هاووڵاتییان ئاسایی دەبێت و تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ قەدەغەی هاتووچۆ یان دانانی بەربەست لەسەر ڕێگاکان دەرنەچووە.

 

سەرۆکی لێژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی دەنگداندا ئەوەی کە قەدەغەیە، بردنەژوورەوەی هەر جۆرە کامێرا، مۆبایل، ئامێرەکانی وێنەگرتن بۆ ناو بنکەکانی دەنگدانە، چونکە مەبەست لێی پاراستنی نهێنی دەنگدان و دەنگی هاووڵاتییانە.

22 تشرینی یەکەم 2025 11:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025