بانگەشەی هەڵبژاردن لە ڕێکخراوەکان قەدەغەکرا

فەرمانگەی رێکخراوەکانی ناحکومییەکان بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرجەم رێکخراوەکان قەدەغە دەکات
فەرمانگەی رێکخراوەکانی ناحکومییەکان بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرجەم رێکخراوەکان قەدەغە دەکات و جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت ڕێکخراوەکان بێ لایەن بن.
ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومییەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ئاگاداری سەرجەم ڕێکخراوە تۆمارکراوەکان لە فەرمانگەکەیان دەکەنەوە، کە بەهیچ شێوەیەک ڕێکخراوەکان نابێت بانگەشە بۆ هیچ لایەنێکی سیاسی ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەیەندراوەکەی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومییەکان، قەدەغەکردنەکە بۆ ئەوەیە ئەم کارە پێچەوانەی کاری رێکخراوەیی و پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوەکانە، کە لەکاتی تۆمارکردنیان ئاماژەکراوە ڕێکخراو دەبێت بێ لایەن بێت، بەپێچەوانەوە فەرمانگەکەیان ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.