پایتەخت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو دەکاتەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو دەکاتەوە
کورتە

سبەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو بەناوی (هێتیت - شۆڕش) لە دێرەلووک دەکاتەوە

 

سبەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو بەناوی (هێتیت - شۆڕش) لە دێرەلووک دەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی سەرۆکوەزیران مەسرو بارزانی، نەخۆشخانەی 100 قەروێلەیی (هێتیت - شۆڕش) لە دێرەلووکی سەربە قەزای ئامێدی دەکاتەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، نەخۆشخانەکە 43 هەزار مەتردووجایە و زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتی سوودمەند دەبن.

 

پێکهاتەی نەخۆشخانە 100 قەروێلەکەی دێرەلووک بەمشێوەیە: 6 هۆڵی نەشتەرگەری، فریاکەوتنی خێرا، تاقیگەی شوشتنی گورچیلە، تیشکی مەمک، سۆنار،  تاقیگە، بەشی منداڵبوون، چاودێریی منداڵان، چاودێریی چڕ، وردبینی، هەناوبینی و چارەسەری سروشتی لە خۆی دەگرێت.

21 تشرینی یەکەم 2025 21:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025