پایتەخت

سەرپێچی کامێرای تیژڕەوی 200 هەزار دینارە

سەرپێچی کامێرای تیژڕەوی 200 هەزار دینارە
کورتە

لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتییان بۆ یەکەمین جار کامێرای تیژڕەوی تۆمارکردنی سەرپێچی لە شاری کەرکووک داندرا

لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتییان بۆ یەکەمین جار کامێرای تیژڕەوی تۆمارکردنی سەرپێچی لە شاری کەرکووک داندرا، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکووک هۆکاری دانانی کامێراکان ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە عامر نەریمان، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری ڕووداوی هاتووچۆ، قەرەباڵغی دەروبەری شاری کەرکووک و پابەندنەبوونی هاووڵاتییان، یەکەمین جارە کامێرای تیژڕەی لە شارەکە دابندرێت.

 

بەگووتەی عامر نەریمان، دانانی کامێرای تیژڕەوی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، کۆنترۆڵکردنی شەقام و کەمکردنەوەی ڕێژەی ڕووداوی هاتووچۆیە، کە هەر کاتژمێرێک جارێک لە نێو ناوەوەی شار و دەرەوەی شار شوێنی کامێراکان دەگۆڕن.

 

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک ڕاشیگەیاند، بڕی سەرپێچی سزای کامێرای تیژڕەوی بۆ ناوەوەی شار و دەرەوەی شار 200 هەزار دینارە.

 

لەبارەی وەرگرتنی ئەزموونی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی هەرێمی کوردستان گووتی: "لە داهاتوودا یەکێک لەو بەرنامانەی جێبەجێی بکەین دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵە بۆ کەرکووک".

21 تشرینی یەکەم 2025 21:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025