لەم چەند ڕۆژەدا مووچە دێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی ڕەوانەکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی ڕاسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی ڕەوانەکردنی مووچە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ سێسەممە دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بە ڕەوانەکردنی 120 ملیاری دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 ئامادەکارییەکان دەکرێت.
بەگووتەی دارا سێکانیانی، ڕێکارەکانی ناردنی مووچە پێویستی بە کات هەیە، ئەگەری هەیە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا مووچەی مانگی 8 ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرد.