پایتەخت

ژنێک لە هەوڵی کوشتنی سیسرکێک ئاگری لە ماڵ بەردا و دراوسێکەی گیانی لەدەستدا

ژنێک لە هەوڵی کوشتنی سیسرکێک ئاگری لە ماڵ بەردا و دراوسێکەی گیانی لەدەستدا
کورتە

لەسەر کوشتنی سیسرکێک ژنێک لە کۆریای باشوور بە هەڵە بووە هۆی کوشتنی ژنێکی دیکە

لە کۆریای باشوور ژنێک لە کاتی کوشتنی سیسرکێک کارەساتی نایەوە و ئاگری لە باڵەخانەیەک بەردا.

یۆنهاپ نیوز تیڤی کۆریی بڵاویکردەوە، پۆلیسی شاری ئۆسانی کۆریای باشوور ژنێکی تەمەن 20 ساڵانیان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی لە کاتی هەوڵدانی بۆ کوشتنی سیسرێک ئاگری لە نهۆمی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونەی لێی دەژیا بەردا.

دوای ئاگرکەوتنەوەکە، ژنێکی دراوسێی 30 ساڵان کە لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەکەدا دەژیا، هەوڵی دا لە ڕێگەی پەنجەرەوە هەڵبێت و خۆی ڕزگار بکات، بەڵام کەوتووەتەوە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە، 8 کەسی دیکەش بە هۆی هەڵمژینی دووکەڵ دۆخی تەندرووستیان تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

دوای دەستگیرکردنی، ژنە 20 ساڵانەکە بە پۆلیسی گوتووە، ویستوویەتی لە ڕێگەی ئاگر و پرژاندنی ماددەی گڕگتوو سیسرکەکە بکوژێت بەڵام بە هەڵە ئاگری لە شوێنەکە بەرداوە، پێشبینی دەکرێت ژنەکە بە تۆمەتی ئاگر کەوتنەوەی هەڵە و کوشتنی کەسێک بەهۆی کەمتەرخەمییەوە سزا بدرێت.

21 تشرینی یەکەم 2025 11:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025