زیندانێكی نهێنی بەشار ئه‌سه‌د لە سووریا دۆزرایەوە

دوای زیاتر لە 11 مانگ لە لە ڕووخانی ڕأیمی بەشار ئەسەد زیندانییەکی نهێنی دۆزرایەوە
هێزە ئەمنییەکانی سووریا زیندانێکی ژێرزەمینیان لە لادێیەکی وڵاتەکە دۆزییەوە کە بۆ ئەشکەنجەدانی خەڵک بەکار دەهات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە، ئاسایشی ناوخۆی سووریا توانیان زیندانییەکی نهێنی له باکووری گوندی 'بوەیزە سلمیە' لە ناوچەی ئەلموخرەم لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حمسی ڕۆژئاوای سووریا بدۆزنەوە، کە لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ زیندانی کردنی خەڵكی مەدەنی بەکار دەهات.
عومەر مو‌سا، جێگری بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلموخرەم بە sana ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریای ڕاگەیاند، زیندانییەکە لە ئەشکەوتێکی ژێر زەوی دروست کراوە و ده‌رگایه‌كی ئاسنی قوفڵكراوی هه‌یه، شوێنەکە بە تونێلێکەوە بەستراوەتەوە کە قووڵییەکەی 5 مەتر و درێژییەکەی 40 مەتر لە ناوەشەوە کەلوپەلی تایبەتی بۆ ئەشكەنجەدانی وەک دار و په‌تی تێدا دۆزراوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، کتێب و بڵاوکراوەی میلیشیاکان کە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە پاڵپشتی دەکران دۆزراونەتەوە، زیندانه له ناوچه‌یه‌كی بێ به‌رهه‌م و چۆڵدایه و دووره له شوێنی نیشته‌جێبوونه‌وه، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرێك له زیندانه نهێنییه‌كانی ڕژێمی پێشوو به نه‌دۆزراوی ماونه‌ته‌وه و پێشبینی دەکرێت له سه‌رانسه‌ری ناوچه جیاوازه‌كانی سووریادا دابه‌ش بكرێن