پایتەخت

خۆتۆمارکردن لە پسووڵەی خۆراک دەستیپێکردەوە

خۆتۆمارکردن لە پسووڵەی خۆراک دەستیپێکردەوە
کورتە

هاووڵاتییان لە خۆتۆمارکردن بۆ دروست کردنی هەژمار لە پسووڵەی خۆراکی ئاگادار دەکرێنەوە

هاووڵاتییانی سنووری هەڵەبجە لە خۆتۆمارکردن بۆ دروست کردنی هەژمار لە پسووڵەی خۆراکی ئاگادار دەکرێنەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، هاووڵاتییانی هەڵەبجە و دەوروبەری ئاگادار دەکەنەوە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئەو خێزانانەی کە بە هەرهۆکارێک لە ماوەی ڕابردوودا نەیانتوانیوە لە سیستمی نوێی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراکدا خۆیان تۆمار بکەن و هەژمار بکەنەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە، تەنیا بۆ ئەو خێزانانەیە کە ئەژماریان نەکردووەتەوە لە بەرنامەی (البطاقة التموينية)، پێویستە کارتی نیشتیمانی ئەندامانی خێزان و کارتی زانیاری پێشکەش بکەن لەگەڵ بەڵێننامەکەدا.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا گواستنەوە و زیادکردنی منداڵ ناکرێت، هەتا ئەو کاتەی بەشی خزمەتگوزاری کارا ئەکرێت لەناو بەرنامەکەدا.

20 تشرینی یەکەم 2025 22:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025