پایتەخت

بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچووانی پۆلی 12 دەرکرا

بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچووانی پۆلی 12 دەرکرا
کورتە

زانکۆی هەڵەبجە بڕیارێکی گرنگی لە پێناو بەرژەوەندی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکرد

زانکۆی هەڵەبجە بڕیارێکی گرنگی لە پێناو بەرژەوەندی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکرد، کە قوتابییان دەتوانن ناویان لە کۆلێجی پزیشکی تۆمار بکەن.

 

ئەمڕۆ زانکۆی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا جەختی لەوەکردەوە، دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادار دەکەنەوە ئەو کەسانەی خوازیارن لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە درێژە بە خوێندن بدەن ڕۆژانی سێشەممە تا پێنج شەممە لە ڕێکەوتی 21ـی 10 بۆ 24ـی 10ـی 2025، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن.

 

زانکۆی هەڵەبجە ڕوونیکردەوە، سەردانیکردنەکە بە مەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ کۆلێجی پزیشکی و کاتی سەردانیکردن کاتژمێر 9ـی بەیانی بۆ 1ـی پاش نیوەڕۆ دەبێت.

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی زانکۆی هەڵەبجە هاتووە، مەرجی وەرگرتنی فۆڕم بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە کۆنمرەیان لە 93 بەرەو سەرەوەیە مافی وەرگرتنی فۆڕمیان دەبێت.

 

زانکۆی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند، بۆ وەرگرتنی فۆڕم پێویستە خوێندکار ئامادەبێت، کارتی نیشتمانی و بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕی پێبێت.

20 تشرینی یەکەم 2025 22:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025