پایتەخت

وادەی ناردنی مووچەی مانگی 8 ئاشکراکرا

وادەی ناردنی مووچەی مانگی 8 ئاشکراکرا
کورتە

بڕیارە سبەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار ڕەوانەی بە‌غدا بکات

بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆران، بڕیارە سبەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار ڕەوانەی بە‌غدا بکات.

 

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، سبەی بڕیارە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدا بکرێت، لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ قسەیان کردووە بڕیارە لەم یەک دوو ڕۆژە مووچەی مانگی 8 ڕەوانە بکەن.

 

بەگووتەی ئومێد سەباح، لەم نزیکانە بەئەکیدی وەزارەتی دارایی فیدراڵ پارە ڕەوانەی کوردستان دەکەن.

 

ئەمڕۆ حکومەتی عێراق مووچەی مانگی 10ـی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەش کرد.

20 تشرینی یەکەم 2025 22:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025