ئاوی خواردنەوە بۆ 200 ماڵ دابین دەکرێت
کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گوندێکی سەربە قەزای سیدەکان بەردەوامە
کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گوندێکی سەربە قەزای سیدەکان بەردەوامە، کە 200 ماڵ ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بڵاویکردەوە، کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی شیوان لە قه زای سیدەکان بەردەوامە، كە نزیکەی 200 ماڵ لێی سوودمەند دەبن بۆ ئاوى خواردنەوه.
ئەم پڕۆژەیە پێكدێت، له دانانی هەردوو جۆری بۆڕی دکتایل و پۆلی ئەسیلین بە درێژای (11760) مەتر لەگەل دروست كردنى ئینتێک و دانانی تاخم غەتاس.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، پڕۆژەی گوندی شیوان بە گوژمەی (403565,000) چوار سەد و سێ ملیون و پێنج سەد و شەست و پێنج هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار لەلایەن کۆمپانیای گەرەوان جێبەجێ دەکرێت، لە ئێستادا %50ـی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە تەواو بووە.