دابەشکردنی نەوتی سپی لە خورماڵ دەستیپێکرد

پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان لە ناوچە شاخاوەییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە
پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان لە ناوچە شاخاوەییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش لە شارۆچکەی خورماڵ دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی خورماڵ لە ئاگادارییەکدا جەختی لەوەکردەوە، سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری خورماڵ دەکەنەوە، کە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی 104 هەزار دینار دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی خورماڵ ڕوونیکردەوە، سەرەتا دابەشکردنەکە لەگوندەکانەوە دەبێت ڕۆژانی دواتر لە نێو سەنتەری شار دەبێت.
لە درێژەی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی خورماڵ پێداویستیەکانی وەرگرتنی نەوت بۆ هاووڵاتییان دەخاتەڕوو:
-کارتی پلاسیکی نەوت کۆدی 282 تەنها خورماڵ.
-بڕی 200 دوو سەد لیتر نەوت بە عەداد.