سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم کرد

مەسرور بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی کرد، لە پرسەنامەکەدا هاتووە؛ بۆ کۆچی دوایی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی، پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای دووی سەنگەر لە فەرماندەیی زێرەڤانی و کەسایەتیی تێکۆشەر و ناسراوی کوردستان ، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی و هەڤاڵ و دۆستانی دەکەم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20 تشرینی یەکەم 2025