ماڵی بەربژێرێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

هێرشێکی چەکداری کرایە سەر کاندیدێکی دیکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ماڵی بەربژێرێک لە کەرکووک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە.
شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان لە ماڵی بەربژێرێکی هاوپەیمانیی حەسم بە ناوی نەوفل حەمید کرد، ڕووداوەکە ئاڵۆزیی لێکەوتەوە بەڵام کوژراو و برینداری لێ نەکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان و بەگوتەی پۆلیس، ڕووداوەکە سیاسی نەبووە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، بەربژێر نەوفل حەمیدیش سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە.
پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە.