پایتەخت

12 هەزار پارچە زەوی لە زاخۆ دابەش دەکرێت

12 هەزار پارچە زەوی لە زاخۆ دابەش دەکرێت
کورتە

لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 12 هەزار پارچە زەوی ئامادەن بۆ دابەشکردن

لە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بڕیارە 12 هەزار پارچە زەوی بدرێت بە فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی.

ئەمڕۆ دووشەممە نەوزاد حاجی، سەرپەرشتیاری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ ڕایگەیاند، 12 هەزار پارچە زەوی لە سنووری زاخۆ ئامادەن وردبینی ناوەکان دەکرێت، جەخت لەوەش دەکاتەوە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەشکردنیان بکرێت بەسەر ئەو کەسانەی کە سوودمەند دەبن.

 لە قۆناغی یەکەم 4 هەزار و 747 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دابەش کران.

20 تشرینی یەکەم 2025 16:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025