فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشا

فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ تێكشكا و 2 كهس گیانیان لهدهستدا
فڕۆكهیهكی بارههڵگر لهكاتی نیشتنهوهیدا له هۆنگ کۆنگ له ڕێڕهوی خۆی لایدا و كهوته نێو دهریاوه.
ئەمڕۆ دووشەممە، نیو یۆرک تامز بڵایکردوە، فڕۆکەیکەی بارهەڵگری جۆری بۆینگ 400-747، کە لە دووبەی دەگەڕایەوە، لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هۆنگ کۆنگ لە هۆنگ کۆنگی چین، خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی زەمینی کێشا و لە ڕێڕەوی فڕینەوە بەرەو دەریا وەرگەڕا.
فڕۆکەکە هی کۆمپانیای Air Akt بووە، کە کۆمپانیایەکی تورکییە و توانای بارهەڵگری زیادە بۆ هێڵە ئاسمانییە گەورەکان دابین دەکات، لە ڕووداوەکەدا 2 کەس گیانیان لەدەستا و توانراوە 4 کارمەندی فرۆکەکە ڕزگار بکرێن.
مان کا چەی، سەرۆکی لێکۆڵەری ڕووداو و سەلامەتی بۆ ڕووداوەکانی ئاسمانی هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند، لە کاتی گەشتی فڕۆکەکە و تا ساتی نیشتنەوەی، فڕۆکەوانەکە هیچ پەیوەندییەکی فریاکەوتنی نەکردووە، لە ئێستاشدا لیكۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.