ئەو کەسانەی کە پسووڵەی خۆراکیان بلۆک کراوە ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە، کە پسووڵەی خۆراکیان بلۆک کراوە
ئەو کەسانەی کە پسووڵەی خۆراکیان بلۆک کراوە ئاگادار دەکرێنەوە
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە، کە پسووڵەی خۆراکیان بلۆک کراوە و داوا دەکات سەردانی بەڕێوەبەراییەتی نەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەنەوە ئەوانەی کە پسوولەی خۆراکیان بلۆک کرابوو وە مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆکی ئەندامانی خێزانیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کردبوو پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن.
هۆکاری سەردانی نەکردنی هاووڵاتییان بۆ بەرێوەبەرایەتییەکە ئاشکرا دەکات، هاووڵاتییان ڕاستەوخۆ لە واتس ئاپ نامەیان بۆ دێت و دواتر دەتوانن لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە خۆیان ئەپدەیت بکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەیان