پایتەخت

ئەم هەفتەیە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەکرێتەوە

ئەم هەفتەیە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەکرێتەوە
کورتە

دوای ساڵێک پڕۆژەیەکی گەورەی قەزای قوشتەپە دەکرێتەوە

دوای ساڵێک پڕۆژەیەکی گەورەی قەزای قوشتەپە دەکرێتەوە کە زیاتر لە 165 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان زانیاری وردە بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لە ئێستادا لە تاقیکردنەوەدایە و هێڵەکان خاوێنکراونەتەوە، بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە ئاوی خاوێن بۆ قەزای قوشتەپە و ناحیەی بێستانە و نزیکەی 80 تەرخان دەکرێت.

 

ئاری ئەحمەد ڕاشیگەیاند، لە سنووری قەزای قوشتەپە 165 هەزار کەس لەم پڕۆژەیە سوودمەند دەبن و سەرووی %90ـی پڕۆژەکە تەواو بووە.

 

وادەی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە ئاشکرا دەکات، ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەستبەکار دەبێت و ئاوی خاوێن بۆ ماڵان دەنێردرێت، دواتر کارەکانی ئەو بەشەی کە دەمێنێتەوە تەواو دەکرێت.

 

لە مانگی 9ـی 2024، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی دانا کە بە گوژمەی 222 ملیار دینار جێبەجێکراوە.

19 تشرینی یەکەم 2025 21:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025