پایتەخت

دووبارە لە بەغداوە پارە گەیشت

دووبارە لە بەغداوە پارە گەیشت
کورتە

گوژمەی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی سایلۆی سلێمانی گەیشت

گوژمەی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی سایلۆی سلێمانی گەیشت و بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی وادەی دابەشکردنی چەکەکان ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چەکی پارەیان بە بڕی 6 ملیار دینار لە بەغداوە بەدەستگەیشتووە، بۆ ئەنجامدانی ڕێکارییەکان چەند ڕۆژێکی پێویستە.

 

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووە چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت.

 

گوژمەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ نزیکەی 15 ملیار و 500 ملیۆنە بەسەر سایلۆکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەش دەکرێت.

19 تشرینی یەکەم 2025 21:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025