پایتەخت

هەزارەها زەوی بەسەر هێزەکانی یەکەی 70 و 80 دابەش دەکرێت

هەزارەها زەوی بەسەر هێزەکانی یەکەی 70 و 80 دابەش دەکرێت
کورتە

لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەزارەها زەوی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەزارەها زەوی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، کە بە قۆناغی کۆتایی پڕۆسەکە بەسەریاندا هەژمار دەکرێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە سەربەست مەولوود، بەرپرسی بەشی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە پایتەخت میدیای راگەیاند، هەفتەی پێشوو ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشاندا بە وەجبەی کۆتایی پێدانی زەوی بەسەر هێزەکانی یەکەی 70 و 80، کە 6 هەزار و 300 پارچە زەوییە.

 

بەگووتەی سەربەست مەولوود، ئەو ناوانەی بە لیست هاتوونەتەوە، بە پێی کارتی زانیاری و شوێنی نیشتەجێبوون بە یەکسانی بەسەر سەرجەم شار و شارۆچکەکان دابەش دەکرێن.

 

لەبارەی وادەی دابەشکردنی زەوییەکان بەسەر هێزەکانی یەکەی 70 و 80 گووتی: "نووسراوی فەرمیمان بۆ سەرجەم شارەوانییەکان ناردووە و کاتێکی دیاریکراو نییە بەڵکو بەگوێرەی ئامادەکردنی زەوی بەسەریاندا دابەش دەکریت".

 

نزیکەی 88 هەزار فەرمانبەر لە سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی پێدانی زەویان بۆ دەرکراوە.

19 تشرینی یەکەم 2025 19:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025