وەنەوشەم بەدیاری لە پارتی وەرنەگرتووە

ژینۆ محەممەد، لەسەر وەرگرتنی ئۆتۆمبێلێک ڕوونکردنەوە دەدات
کەسێکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی لەسەر وەرگرتنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری "وەنەوشە"، ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە و هەواڵەکە بە تەواوی ڕەتدەکاتەوە.
دەقی ڕوونکردەوەنەکەی ژینۆ محەممەد، ئەندامی بەرەی گەل:
روونکردنەوەیەک بۆ هەموو ئەزیزان
هەرچەندە کەسان و شتانێکی بچوک شایەنی وەڵام و وەڵامکاری نین ، بەڵام لەسەر داوای بەشێک لە هاوڕێیانمان ئەم ڕونکردنەوەیەمان نوسی ، چەند ڕۆژێکە حزب و کەسانێک کە ئیفلاسی سیاسیان کردووە کەوتوونەتە تۆمەت بەخشینەوە بۆ بەندە گوایە کەسێکی باڵا دەستی ناو پارتی وەنەوشەیەکی بە دیاری بۆ من کڕیبێت ، من ئەگەر دوای دەستکەوتی ماددی بکەوتمایە بە دڵنیایی زۆر زیاتر لەوەم دەست دەکەوت کە بیری لێ دەکرێتەوە ، بەڵام هەموو ماڵی دونیا زەڕەیەک ئەرزشی نەبووە و نیە لای ئێمە هەرگیزیش نەچوینەتە ژێر باری هیچ کەس و لایەنێک بۆ دەستکەوتی ماددی معنویش ، لێرەوە بە هەمووان ڕادەگەیەنم ئەوەی وترا تۆمەتێکە و هیچی تر وە بە ئاسایی وەریگرن تا هەڵبژاردن تێپەڕ دەبێت ڕەنگە دەیان تۆمەتی تریشمان بۆ هەڵبەستن بەڵام ئێمە ناکەوین و بە پێوە وەستاوین.
ژینۆ محمد
٢٠٢٥/١٠/١٩