هۆکاری لەناوچوونی هەزارەها پەنجە ماسی ئاشکراکرا

هەزارەها پەنجە ماسی لە بەنداوی گوندی ملەسورەی سەربە ناحیەی ڕزگاری لەناوچوون
هەزارەها پەنجە ماسی لە بەنداوی گوندی ملەسورەی سەربە ناحیەی ڕزگاری لەناوچوون و پۆلیسی دارستانی کەلار هۆکاری لەناوچوونەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەوەی کە ئەو پەنجەماسییانەی کە لەبەنداوی گوندی ملەسورە لەناوچوون ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تیلەکۆ سەربە بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی کەلار سەردانی بەنداوی گوندی ملەسورەیان کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، لەناوچوونی ماسیەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو بەنداوە پشت دەبەستێت بە ئاوی باران و هیچ سەرچاوەیەکی ئاوی لەسەر نییە بەهۆی ووشک بوونی بەنداوەکەوە و نەمانی ئاوی پێویست بووەتە هۆی لەناوچونی هەزاران پەنجە ماسی لەبەنداوەکە.