دەرچووانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی کوردستان وەرگیران

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى ژمارەی دەرچووانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی لە زانکۆکانی کوردستان بڵاوکردەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) کە ژمارەیان 344 دەرچووە لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستانە بڵاوکرایەوە.
جێگەی باسە، بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچووانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان لە ڕێگەى وێبسایتی regayzanko.com ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى کوردستان وەربگرنەوە.