پایتەخت

ڕوانگەی پەرلەمانی عێراق: خولی پێنجەمی پەرلەمان خراپترین بووە

ڕوانگەی پەرلەمانی عێراق: خولی پێنجەمی پەرلەمان خراپترین بووە
کورتە

ڕاپۆرتی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئاماری کارکردن و پڕۆژەیاساکانی خولی پێنجەمی پەرلەمان بڵاوبوویەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەرلەمانی عێراق لەم خولەدا کەمترین دانیشتنی پەرلەمان و یاسادانان ئەنجادراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕاپۆرتی فەرمی ڕوانگەی پەرلەمانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد، کە خولی پێنجەمی پەرلەمان کە ساڵانی نێوان (2025-2021) دەگرێتەوە، خراپترین خول بووە لە مێژووی عیراقدا.


بەوگوێرەی ڕاپۆرتی دامەزراوەکە، لە ساڵی 2023ـەوە پەرلەمانی عێراق لەڕووی ژمارەی دانیشتن، دەکردنی یاسا، کاتی دەوام و ئامادەبوونی پەرلەمانتاران لاوازترین بووە، بەشێوەیەک، کە پەرلەمانی عێراق لەم خولەدا تەنیا 148 دانیشتنی ئەنجامداوە، کە کەمترین ژمارەیە بەراورد بە 3 خولی پێشوو.


لە ڕووی کاتی کارکردنیشەوە، لە 4 ساڵدا پەرلەمان  294 کاتژمێر کاری کردووە، واتە، بە تێکڕا 6 کاتژمێر لە مانگێکدا، لە کاتێکدا کاتەکانی کارکردن لە خولی دووەمی پەرلەمان نزیکەی 993  کاتژمێر بووە، خولی سێیەمیش 819 کاتژمێری تۆمارکردووە، واتە ئەدای ئێستا تەنیا نزیکەی 30%ی چالاکییەکانی پەرلەمان لە خولەکانی پێشوویدا پێکدەهێنێت.


هاوکات 20 دانیشتن دواخراوە، 116 دانیشتن پێویست بوو بکرێن، بەڵام نەکراون، بە تێکڕا 156 ئەندام لە هەر دانیشتنێکدا ئامادەنەبوون، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو دانیشتنەکانی یاسادانان و چاودێریکردنی پەکخستووە.

19 تشرینی یەکەم 2025 15:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025