پایتەخت

وادەی گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی لە لیبیا گیریانخواردووە ئاشکرا کرا

وادەی گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی لە لیبیا گیریانخواردووە ئاشکرا کرا
کورتە

وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێم خانەوادەی ئەو گەنجانە ئاگادار دەکاتەوە، کە لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەسەرەتای گیرخواردنی ژمارەیەک گەنجی کورد لە لیبیا، تیمێکی تایبەت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم، بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ڕزگارکردنیان لە لیبیا و گەیاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ کوردستان.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، خانەوادەی ئەو کەسانە ئاگادار دەکەنەوە، کە  لەماوەی هەفتەیەکدا پشتیوان ڕێکارە پێویستەکان تەواودەبن و ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێم داواش له دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات، کە نەبنە هۆکاری بریندارکردنی هەستی خانەوادەی بەڕێزی ئەو هاوونیشتیمانییانە و هەواڵی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی بڵاونەکەنەوە.

پێشووتریش لە 10-9-2025،  25 گەنجی کورد، کە بەنیازبوون لە رێگەی لیبیاوە بە قاچاخ بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی لیبیاوە دەستگیرکرا بوون، گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.

19 تشرینی یەکەم 2025 12:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025