سەرۆکی پێشووی فەرەنسا دەخرێتە زیندان

سەرۆکی پێشووی فەرەنسا لەسەر پرسێکی گەندەڵی لە پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن زیندانی دەکرێت
بە تۆمەتی بەدەستهێنانی پارە لە سەرۆکی پێشووی لیبیا و بەکارهێنانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەرۆکی پێشووی فەرەنسا زیندانی دەکرێت.
پێگەی ئینکوایرەر بڵاویکردەوە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 12-10-2025 نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا، کە لە 2007 تا 2012 ئەم پۆستەی بەدەستەوە بوو، بخرێتە زیندانەوە و دەست بە جێبەجێکردنی سزاکەی بکرێت.
نیکۆلا سارکۆزی پێشووتر بە تۆمەتی بەدەستهێنانی پارە لە مەعمەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا، بۆ بەکاربردنی بۆ بانگەشەی هەڵبژردانەکانی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، زیندانی دەکرێت.
نیکۆلا سارکۆزی دەبێتە یەکەم سەرۆکی پێشووی وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کە لە دادگا سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێنرابێت، ئەمەش دوای فیلیپ پێتان، سەرۆکی ڕژێمی پێشووی ڤیشی فەرەنسا و هاوپەیمانی نازییەکان، کە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم زیندانی کرا.
نیکۆلا سارکۆزی بە 3 ساڵ زیندانیی سزا دراوە و لە ژوورێکی 9 مەتری لە "بەندیخانەی لا سانتێ" بەند دەکرێت.