ئەمڕۆ 120 ملیار بۆ بەغدا دەنێردێت و بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت

بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 ئەمڕۆ داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردێت
حکومەتی هەرێم 120 ملیاری لە داهاتی ناوخۆ ئامادە کردووە و بۆ بەغدای دەنێردێت، دواتر بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە لە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق وەرگیراوە، وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 دەربکات و کۆپییەکی بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بنێرێت.
دوای ئەم ڕێکارانە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ، بە شێوەی کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکات.
دوای ئەم هەنگاوەش پێشبینی دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 بکات، کە چاوەڕوان دەکرێت 2 بۆ 3 ڕۆژ بخایەنێت.