پایتەخت

نەتەنیاهو دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كاندید دەکاتەوە

نەتەنیاهو دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كاندید دەکاتەوە
کورتە

نەتەنیاهوو سێ‌ دۆسیەی گەندەڵی لەسەرە و هەوڵی دووبارە خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەدات

نەتەنیاهو بەنیازە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل خۆی کاندید بکاتەوە، ئەمە سەڕای ئەوەی 3 دۆسیەی گەندەڵی لەسەرە.

لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی 14ـیی ئیسرائیل سەبارەت بەوەی کە ئایا بەنیازە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ساڵی 2026 خۆی کاندید بکاتەوە، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل خواستی خۆی پیشاندا بۆ ئەوەی خۆی كاندید بكاتەوە، پێشبینیش دەکات بیباتەوە.

نەتەنیاهو سەرۆكایەتی حزبی (لیکود)ـی ڕاستڕەو دەکات، کە گەورەترین پارتی ئیسرائیلە، ریکۆردی درێژترین ماوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرایل هەیە، کە 18 ساڵە و لە 1996ـەوە سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەیە.

نەتەنیاهو لە مانگی ئایاری 2020ـەوە رووبەڕووی 3 دۆسیەی گەندەڵی بووەتەوە، لەگەڵ یاداشتێكی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی بە تۆمەتی گومانكردن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، هاوکات لە ماوەی خولی ئێستایدا کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022 دەستیپێکردووە، پێشنیازی ئەنجامدانی چاکسازی دادوەرییە بەرفراوانی کرد، بەمەش نەیارەکانی بە هەوڵدان بۆ لاوازكردنی دەسەڵاتی دادوەری تۆمەتباریان كردووە.

پارتەکەی نەتەنیاهو، لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا 32 کورسی لە کنێست و هاوپەیمانەكانی لە حریدم (گروپە ئاینیە تووندڕەوەكانی جولەكە) سەروو 18 کورسی و هاوپەیمانی زایۆنی ئایینی 14 کورسی بەدەستهێنا، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی بوو بۆ رەوتی راستڕەوی توندڕەو لە ئیسرائیل.

19 تشرینی یەکەم 2025 09:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025