بەهۆی هەڵبژاردنەوە ئەگەری دواكەوتنی بودجەی 2026 هەیە

راوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق باس لەوە دەکات، بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە ئەگەری هەیە بودجەی 2026 دوابکەوێت
ڕاوێژکارێکی سوودانی: بەهۆی هەڵبژاردنەوە ئەگەری دواكەوتنی بودجەی 2026 هەیە
راوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق باس لەوە دەکات، بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە ئەگەری هەیە بودجەی 2026 دوابکەوێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیای عێراقی ڕایگەیاندووە، بەهۆی هەڵبژاردنەوە ئەگەری هەیە بودجەی ساڵی 2026 دوابکەوێت، هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بودجەی 2026 دوابكەوێت، ئەوا حکومەت لە ساڵی نوێدا بەشێوەی مانگانە و خەرجییەکان بەڕێژەی یەک لەسەر دوانزە 1/12ـی کۆی خەرجییە ڕاستەقینەکانی ساڵی 2025 دابین دەکات.
مەزهەر محەمەد ساڵح ئەوەشی خستووەتە بەر باس، کە بەپێی یاسای ژمارە 6ـی ساڵی 2019ـی ئیدارەی دارایی فیدراڵی عێراق، وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵی 2026.